ناوهڕۆك
ڕەنگی چاوی منداڵ
منداڵ دوای لەدایکبوونی هێشتا ڕەنگێکی جێگیر و ڕوونی نییە بە تێپەڕبوونی کات بە هۆکاری چەند گۆڕانکاریەک لە چاوەکاندا ڕەنگ دەگۆڕدرێت.
هۆکاری گۆڕانی ڕەنگی چاوی منداڵ؟
ڕەنگینە، بەشێکی چاوە کە سەرچاوەی ڕەنگە
ڕەنگینەکان ڕەنگی خۆیان دەست دەکەوێت لە میلانینەوە کە میلانین کاریگەری هەیە لەسەر پێست و موو، میلانینی زیاتر واتە ڕەنگەکە تۆخە، میلانین لە منداڵاندا ناگاتە ئاستی پێویست، هەر بەم هۆکارەیە کە زۆرینەی منداڵان سپی و بە چاوێکی شینەوە لەدایک دەبن، هەروەها منداڵی ئەفریقی و ئەمەریکی بە ڕەنگێکی پێستی تۆخەوە دێنە دونیاوە، هەرکات کە ڕێژەی میلانین زۆر بوو ڕەنگی چاوی منداڵەکەش دەگۆڕێت، چاوی قاوەی ئەنجامی میلانینی زۆرە و چاوی سەوز ئەنجامی میلانینی مامناوەندە و چاوی شین ئەنجامی میلانینی کەمە.
ڕەنگی چاوی منداڵ کەی دەردەکەوێت؟
ڕەنگی چاوی منداڵ به نزیکەیی تا شەش مانگی دەگۆڕێت، تەنانەت لەوانەیە تا دوای دوو ساڵی یان سێ ساڵی بگۆڕێت، ڕەنگی چاوی منداڵ وردە وردە دەگۆڕێت و بە گوێرەی قسەی شارەزایان گۆڕانی ڕەنگی چاو لە ٦ مانگییەوە تا ٩ مانگی بەردەوامی هەیە، ئەم گۆڕانکاریانە دەتوانێت ببێتە هۆی تێربوونی ڕەنگی چاوی منداڵەکە، ڕەنگی چاو لە سەوزەوە بگۆڕێت بۆ قاوەیی تۆخ، بەڵام دەبێت بزانیت کە گۆڕانی ڕەنگی چاو لە ڕەشەوە بۆ شین ئەستەمە.
چۆن منداڵێکی چاو شینتان هەبێت؟
شارەزایان وای بۆ دەچن کە ڕەنگی چاوی منداڵ لەسەر بنەمای ڕەنگی چاوی دایک و باوکەکە پێشبینی دەکرێت و ڕەنگێکی باوی وەک قاوەیی حوکم دەکات بەسەر ڕەنگی شیندا، دەزانین کە ڕەنگی چاو بەندە لەسەر چەند هۆکارێکی جێنێتیکی و پێشبینی کردنی ڕەنگی چاوی منداڵ شتێکی سادە نییە.
بە سەرنجدان لەسەر هەموو شتێکی ڕەنگی چاو لەوانەیە ڕەنگی چاوی منداڵ جیا بێت لەڕەنگی چاوی دایک و باوکەکە، واتە ئەگەر هەردوو دایک و باوکەکە چاویان قاوەیی بێت ئەگەری هەیە کە منداڵەکەش چاوی قاوەیی یان ڕەش بێت، بەڵام لەسەر بنەمای چەند هۆکارێکی کاریگەر لەسەر چاو دەکرێت شانسی ڕەنگی شین یاخود خاکی یان سەوزی هەبێت، هەر بۆیە دەکرێت دوو دایک و باوکی چاو شین منداڵێکیان ببێت چاوی قاوەیی بێت.